نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا گۆڕدرا
(0) /
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نوێنەرێکی نوێی بۆ کاروباری ئەمریکا دەستنیشان کرد و نوێنەری پێشووی وەک ڕاوێژکار گەڕاندەوە هەرێم.
مەسرور بارزانی ئەمڕۆ دووشەممە تریفە عەزیزیی وەک نوێنەری نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا دەستنیشان کرد.
تریفە عەزیزی پێشتر ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی حکومەت بووە و هەروەها وەک نوێنەری پارتی لە واشنتن کاری کردووە.
ناوبراو لە شوێنی بەیان سامی عەبدولڕەحمان دەستبەکار دەبێت.
تێبينيێك بنێرە: