عێراق نەوتەکەی لە ڕێگای سوریاوە هەناردە دەکات

(0) / / ئاسیا / سوریا بەغدا عێراق دیمەشق


Jul 18, 2023

قەبارەی فۆنت:
وتەبێژی حکومەتی عێراق وتی کە بەغدا بیر لە ڕێگای نوێی هەناردەی نەوتەکەی دەکاتەوە و لەم بوارەشدا ئامادەیە لە گەڵ سوریا بۆ زیندووکردنەوەی هێڵی نەوتی بانیاس دانوستان بکات.
باسم عەوادی وتی کە سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ سوریا گرنگە، لە بەر ئەوەی کە یەکەم سەردان لە پاش ماوەیەکی زۆر بووە و عێراق لە گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبی ڕۆڵ و بەشداریی هەبووە.
وتەبێژی حکومەتی عێراق وتی: خاڵی زۆر گرنگ هەیە کە ستراتیژی عێراق لە بەرامبەر سوریا دیاری دەکات، یەکەم ئەوەی کە سوریا بەشی جیانەکراوی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و ناوچەکەیە و دووەم ئەوەی کە عێراق سزاکانی سەر سوریا ڕەتدەکاتەوە و هەوڵ دەدات ئەم وڵاتە بۆ هەلومەرجی گونجاوی ئابوری بگەڕێتەوە.
عەوادی وتی کە عێراق هەوڵی ڕێگای نوێی هەناردەی نەوتەکەی دەدات و ئامادەیە لە گەڵ سوریا سەبارەت بە زیندووکردنەوەی هێڵی بانیاس دانوستان بکات، سوریا خاوەنی چەندین بەندەری گەورە و ناسراوە و ئەگەر پەیوەندی بە پرۆژەی ڕێگای گەشەوە بکات داهاتی زۆری بۆ دیمەشق دەبێت.