سودانی داوای دیاریکردنی وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی کوردستان دەکات

(0) / / كوردستان / کوردستان محەممەد شیاع سودانی عێراق


Jul 18, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک وەزیرانی عێراق لە گەڵ کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان کۆبووە و جەختیکردەوە کە دەبێت وادەیەک بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان دیاری بکرێت.
نووسینگەی محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە کە ناوبراو لە گەڵ سەرۆک و ئەندامانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بۆ تاوتوێکردنی هەر دوو هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق و پەرلەمانی کوردستان کۆبووەتەوە.
بە پێی ڕاگەیاندنی نووسینگەی سودانی، لەو کۆبوونەوەدا جەخت کراوەتەوە کە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە وادەی خۆیدا بەڕێوە بچێت و وادەیەکیش بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان دیاری بکرێت.