یەکێتی و گۆڕان هاوپەیمانییان لە کەرکوک ڕاگەیاند

(0) / / كوردستان / کوردستان کەرکوک عێراق


Jul 19, 2023

قەبارەی فۆنت:
بە مەبەستی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە کەرکوک و ناوچە کێشە لە سەرەکان، یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان لە گەڵ 11 حیزب و لایەنی سیاسی دیکە هاوپەیمانییەکی هاوبەشیان ڕاگەیاند.
لە ڕاگەێندراوێکی 13 حیزبی کوردستانیدا هاتووە کە لە بەر کۆمەڵێک ئیجابیات و پێویستی بارودۆخەکە، لیستێکی بەرفراوانی کوردستانی لە ناوچە کێشە لە سەرەکان پێکهاتووە.
ئەندامانی ئەم هاوپەیمانییە بریتین لە:
یەکێتی نیشتمانی کوردستان
بزوتنەوەی گۆڕان
بزوتنەوەی دیمۆکراتی گەلی کوردستان
تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان
پارتی ڕەنجدەرانی کوردستان
پارتی سۆسیال دیمۆکراتی کوردستان
پارتی گەلی تورکمانی
حیزبی شیوعی کوردستان
حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
کۆمەڵی دادگەریی کوردستان
هاوپەیمانی نیشتمانی کوردستان