سودانی: عێراق هەوڵی داڕشتنی پەیوەندییەکانی لە گەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەدات

(0) / / ئاسیا / بەغدا عێراق محەممەد شیاع سودانی


Jul 19, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزیری بەرگری فەرەنسا سەردانی بەغدای کرد و لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووە.
لە کۆبوونەوەی سباستیەن لکورۆنۆ و شاندەکەی یاوەری لە گەڵ محەممەد شیاع سودانی، پرسی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و فەرەنسا و ئاسۆی بەردەم پەیوەندییەکان بە تایبەت لە ڕووی ئەمنی و لە ئاستی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی تاوتوێ کرا.
سەرۆک وەزیرانی عێراق بە ئاماژە بە ڕێکەوتنەکەی کانوونی دووەمی ڕابردووی لە گەڵ سەرۆک کۆماری فەرەنسا، وتی کە بەغدا هەوڵی داڕشتنەوەی پەیوەندییەکانی لە گەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەدات کە لە گەڵ قۆناغی پاش نەمانی داعش یەکبگرێتەوە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی کە پەیوەندییەکانی بەغدا و پاریس تەنیا ڕەهەندی ئەمنیی نییە و زۆر بواری دیکە لە خۆ دەگرێت.