نێچیرڤان بارزانی پشتیوانی خۆیی بۆ ڕێکەوتنەکەی عێراق و فەرەنسا ڕاگەیاند

(0) / / كوردستان / داعش نێچیرڤان بارزانی کوردستان عێراق


Jul 19, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە هەولێر پشتیوانی لە ڕێکەوتنی نێوان فەرەنسا و عێراق دەکات.
نێچیرڤان بارزانی لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لە گەڵ سباستیەن لیکۆرنۆ وەزیری بەرگری فەرەنسا، وتی کە سەردانی وەزیری بەرگری فەرەنسا بۆ هەرێمی کوردستان پەیامی گرنگی بەردەوامی پەیوەندییەکان و دۆستایەتی هەر دوو لای بە دواوە دەبێت.
سەرۆکی هەرێم وتی کە داعش هێشتا مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر عێراق و ناوچەکە بە گشتی.
ناوبراو وتی کە پێویستە هاوکاری و پشتیوانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و فەرەنسا بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق بەردەوام بێت.