ئەمریکا دوایین هۆشداری بە پارتی و یەکێتی دەدات
(0) /
پاش بڵاوبوونەوەی کێشەکانی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان، ئەمریکا بە توندی هۆشداریی بە پارتی و یەکێتی داوە.
فشارەکانی ئەمریکا بۆ سەر پارتی و یەکێتی زیاتر چڕبووەتەوە و سەرەتای هەفتەی داهاتوو شاندێکی باڵای وەزارەتەکانی بەرگری و دەرەوەی ئەمریکا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن و دوایین قسەی خۆیان بە هەر دوو حیزبە دەسەڵاتدارەکە دەڵێن.
هەر لە کۆبوونەوەکەی دوێنێی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا، ژنڕاڵ مارک فارلن بە بارزانیی ڕاگەیاندووە کە ئەگەر دۆخەکە بەم شێوەیە بەردەوام بێت، هاوکارییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان ڕادەگیرێت.
تێبينيێك بنێرە: