سەرۆکایەتی هەرێم وادەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستانی دیاریکرد

(0) / / كوردستان / عێراق کوردستان


Jul 20, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان داوای لە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق کردووە کە ڕۆژی 25 ی شوباتی ساڵی 2024 هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە بچێت.
سەرچاوەیەکی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاندووە کە بە پێی زانیارییە نافەرمییەکان، سەرۆکایەتی هەرێم لە وەڵامی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراقدا ڕایگەیاندووە کە لە ڕۆژی 25 ی 2 ی 2024 هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە بچێت.
پێشتر کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاندبوو کە لە ڕۆژی 12 ی شوباتی 2024 یان دواتر دەتوانن هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە ببەن.