یەکێک لە ئەنجامدەرانی تاوانەکەی سپایکر لە سوریا دەستگیر کرا

(0) / / ئاسیا / عێراق سوریا داعش


Jul 21, 2023

قەبارەی فۆنت:
فەرماندەیی پرۆسە هاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاند کە یەکێک لە ئەنجامدەرانی تاوانەکەی سپایکر لە سوریا دەستگیر کراوە.
لە ڕاگەێندراوێکی فەرماندەیی پرۆسە هاوبەشەکانی عێراقدا هاتووە کە عێزەت ئیبراهیم محەممەد ڕەبیع تۆمەتباری هەڵهاتووی تاوانی تیرۆریستیی سپایکر لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا دەستگیر کراوە.
لەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە ئەو تیرۆریستە ماوەی 9 ساڵە لە لایەن عێراقەوە داواکراوە.
تاوانی تیرۆریستیی سپایکر، کوشتنی بەکۆمەڵی سەدان سەربازی عێراقی بوو کە لە لایەن تیرۆریستانی داعش و پاشماوەکانی بەعس لە 11 تا 15 ی حوزەیرانی 2014 لە تکریت ڕوویدا.