11 تیرۆریست لە ناوچە جیاجیاکانی عێرق دەستگیر کران

(0) / / ئاسیا / داعش عێراق


Jul 23, 2023

قەبارەی فۆنت:
دەزگای دژە تیرۆری عێراق ڕۆژی یەک شەممە ڕایگەیاند کە 11 تیرۆریستی لە ناوچە جیاجیاکانی ئەم وڵاتە دەستگیر کردووە.
دوو لەو تیرۆریستانە لە شاری کەرکوک دەستگیر کراون، سێ کەسی دیکە لە پارێزگای ئەنبار، دوو تیرۆریست لە بەغدا و چواری دیکە لە سلێمانی دەستگیر کراون.
پاشماوەکانی گرووپی تیرۆریستی داعش بوونەتە نیگەرانییەکی ئەمنی بۆ عێراق و سەرجەم هێزە ئەمنییەکانی ئەم وڵاتە لە هەوڵی لەناوبردنی ئەواندان.