حکومەتی عێراق: ئەردۆغان سەردانی بەغدا دەکات

(0) / / ئاسیا / عێراق بەغدا تورکیا محەممەد شیاع سودانی


Jul 25, 2023

قەبارەی فۆنت:
حکومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە سەرۆک کۆماری تورکیا لە داهاتوویەکی نزیکدا سەردانی بەغدا دەکات.
ڕەزا گونای باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا ئەمڕۆ سێ شەممە لە گەڵ محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووە و سەردانەکەی ئەردۆغانیش تەوەری سەرەکی وتووێژەکانی نێوانیان بووە.
لە بەیاننامەیەکی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراقدا هاتووە کە سەرۆک کۆماری تورکیا سەردانی بەغدا دەکات. هەرچەندە ئاماژە بە بەرواری سەردانەکەی ئەردۆغان نەدراوە.
سەرچاوەیەکیش بە پێگەی فۆرات نیوزی ڕاگەیاندووە کە سەرۆک کۆماری تورکیا هەفتەی داهاتوو سەردانی عێراق دەکات.