پوتین سەردانی چین دەکات

(0) / / ئاسیا / پوتین چین ڕووسیا


Jul 25, 2023

قەبارەی فۆنت:
یاریدەدەری سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڕایگەیاند کە ڤلادیمیر پوتین لە مانگی تشرینی یەکەم سەردانی چین دەکات.
یاریدەدەری ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڕایگەیاند کە سەردانەکەی ناوبراو بۆ تورکیا وەک خۆی ماوەتەوە بەڵام هەر دوو وڵات لە سەر بەراوری سەردانەکە نەگەیشتوونەتە ڕێکەوتن.
ئەو بەرپرسەی ڕووسیا ڕایگەیاندووە کە پوتین لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ سەردانی چین دەکات.
ڕاشیگەیاندووە کە ئەگەر بەڵێنەکان وەک خۆی جێبەجێ بکرێن، ڕووسیا ئامادەی گەڕانەوەیە بۆ ڕێکەوتنی دانەوێڵە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە دیمێتری پسکۆف وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری ڕووسیا ڕایگەیاندووە گەڕانەوەی ئەم وڵاتە بۆ ڕێکەوتنی هەناردەی دانەوێڵە لە بەدەرەکانی ئۆکراینا ئەستەم بووە.