کۆبوونەوەی بافڵ تاڵەبانی و سەرۆک کۆماری عێراق لە بەغدا
(0) /
سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە درێژەی کۆبوونەوەکانی لە شاری بەغدا، لە گەڵ سەرۆک کۆماری عێراق کۆبووە.
چەند ڕۆژێکە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە بەغدایە و لە گەڵ سەرۆک وەزیران، سەرۆکی پەرلەمان، سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری و ژمارەیەک سەرکردەی سیاسی عێراق کۆبووە.
ناوبراو هەروەها ڕۆژی چوارشەممە لە گەڵ لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق کۆبووە.
تاوتوێکردنی دۆخی عێراق بە گشتی و پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و هەرێمی کوردستان بەشێک لە وتووێژەکانی نێوان هەر دوو لا بووە و جەختیان لەوە کردووەتەوە کە دەبێت کێشەکان لە چوارچێوەی دەستوور و لە ڕێگای دانوستانی جیدی و داهێنەرانە لە نێوان لایەنە سیاسییەکان و پەلەکردن لە پەسەندکردنی یاسای نەوت و گاز چارەسەر بکرێت.
تێبينيێك بنێرە: