شاندەکەی هەرێم لە بەغدا هەواڵە خۆشەکەی ڕاگەیاند

(0) / / كوردستان / عێراق کوردستان بەغدا


Jul 27, 2023

قەبارەی فۆنت:
شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا ڕایگەیاند کە لە گەڵ حکومەتی ناوەندی سەبارەت بە جێبەجێکردنی یاسای بودجە بە مەبەستی ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێم گەیشتوونەتە ڕێکەوتن.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە ئەنجامی کۆبوونەوەکان لە گەڵ لایەنی عێراقی ئەوە بووە کە سەبارەت بە جێبەجێکردنی بڕگەکانی تایبەت بە هەرێمی کوردستان لە یاسای بودجە ڕێکەوتن کراوە.
شاندەکەی هەرێم ڕایگەیاندووە کە کۆنوسێکی هاوبەش لە نێوان هەر دوو شاندەکە واژۆ کراوە و بڕیار وایە کە دەستبەجێ تەمویکی هەرێمی کوردستان بکرێت.
حکومەتی عێراق هێشتا پارەی مووچەی مانگی شەش و حەوتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی ڕوانەنەکردووە و بەو هۆیەوە دابەشکردنی مووچە دواکەوتووە و مووچەخۆران لە چاوەڕوانی مووچەکانیاندان.