تورکیا هەواڵی کوژرانی بەرپرسێکی باڵای پەکەکەی لە شەنگال ڕاگەیاند

(0) / / ئاسیا / تورکیامەسعود جەلال عوسمان


Jul 28, 2023

قەبارەی فۆنت:
دەزگای هەواڵگری تورکیا ڕایگەیاندووە کە بەرپرسێکی باڵای پەکەکە لە شەنگال بە ناوی زاگرۆس چەکدار کوژراوە کە ویستوویەتی بە ئۆتۆمبێلەکەی بەرەو کۆبوونەوەیەک بڕوات.
میدیاکانی تورکیا بە گێڕانەوە لە دەزگای میت ڕایانگەیاندووە کە لە ئۆپەراسیۆنێکدا مەسعود جەلال عوسمان ناسراو بە زاگرۆس چەکدار کوژراوە کە بەرپرسی شەنگالی پەکەکە بووە.
میت ڕایگەیاندووە کە مەسعود جەلال عوسمان لە کاتی چوونی بۆ کۆبوونەوەیەک کراوەتە ئامانج. ناوبراو ساڵی 2010 پەیوەندی بە پەکەکەوە کردووە.