چەند حیزب و لایەنی سیاسی بەشدارییان لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراقدا کردووە؟

(0) / / ئاسیا / عێراق


Jul 29, 2023

قەبارەی فۆنت:
کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماری حیزب و لایەنە سیاسییە بەشداربووەکانی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی ئەم وڵاتەی بڵاو کردەوە.
جەمانە غەلای وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند کە تا ڕۆژی پێنج شەممە 281 حیزب و لایەنی سیاسی بۆ بەشداری لەو هەڵبژاردنانە ناوی خۆیان تۆمار کردووە و 78 حیزب و لایەنی سیاسی دیکەش سەرقاڵی پرۆسەی خۆتۆمارکردنن.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ژمارەی هاوپەیمانییەکانیش گەیشتووەتە 24 کە 15 هاوپەیمانی نوێ و 9 هاوپەیمانی کۆن لە خۆ دەگرێت.
کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق پێشتر ڕایگەیاندبوو کە تا ئێستا زیاتر لە 95 هەزار کاندید لە 281 حیزب و لایەنی سیاسی بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان ناوی خۆیان تۆمار کردووە.
هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە 18 ی کانوونی یەکەمی 2023 لە سەرجەم پارێزگاکانی ئەم وڵاتە بەدەر لە هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت.