ئەردۆغان بۆ سەردانی عێراق دەکات؟

(0) / / فایلی تایبەت / تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کوردستان عێراق


Jul 30, 2023

قەبارەی فۆنت:
ڕۆژنامەی بلومبێرگ ڕاپۆرتێکی لەژێر ناونیشانی “ئەردۆغان سەردانی بەغدا دەکات و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت بابەتی سەرەکییە” بڵاوکردۆتەوە و تێیدا ڕایگەیاندووە، هەفتەی داهاتوو عێراق چاوەڕێی سەردانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا دەکات، بەپێی لێدوانی فەرمی لە بەغدا، ئەو هەنگاوە ئەگەر لەلایەن ئەنقەرەوە پشتڕاستبکرێتەوە، لەماوەی دەیەی رابردوودا دەبێتە یەکەم سەردانی لەو شێوەیە.
رۆژنامە ئەمریکییەکە ئاماژەی بەوەکردووە، سێ دۆسیەی سەرەکیی لەسەر مێزی دانوستانەکانی بەغدا و ئەنکەرە دەبێت، کە ئەوانیش پەیوەندییان بە بەرەنگاربوونەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان و دۆسیەی ئاو و دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستانی عێراق لەڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە هەیە، ئەوە جگە لە بابەتە ئابووریی و بازرگانییەکان و "پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان" کە پشت بە تورکیا دەبەستێت بۆ گەیشتن بە ئەوروپا لەگەڵ هەناردەکردنی نەوت و گاز و پڕۆژەی وزەی جیهانی، کە بۆ تورکیا گرنگییەکەی هیچ کەمتر نییە لە ئاسایش و بەرەنگاربوونەوەی "پەکەکە".
بلومبێرگ ئاماژەی بەوەشکردووە، تورکیا دەیەوێت لە بەغداوە گەرەنتی ئەوەی دەستبکەوێت کە ئەو دۆسیانەی کە حکومەتی عێراق دژی ئەنقەرە لە دادگای بازرگانی نێودەوڵەتی لە پاریس بردوونییەتەوە دایاندەخات و کڕینی نەوتی بە نرخێکی هەرزانتر دەستدەکەوێت بەمەبەستی دەستپێکردنەوەی کارەکانی هەناردەکردنی نزیکەی 650 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیا، بەوپێیەی لەوەتەی چەند مانگێک لەمەوبەرەوە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان وەستاوە، زیانی سێ ملیار دۆلاری بەگەنجینەی عێراق گەیاندووە.