مووچە دابەش دەکرێت

(0) / / كوردستان / بەغدا جوتیار عادل کوردستان


Jul 31, 2023

قەبارەی فۆنت:
بەرپرسێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان دابەش دەکرێت.
جوتیار عادل سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە حکومەتی هەرێم هەموو بەرپرسیاریەتییەکی خۆیی لە سەر مووچە جێبەجێ کردووە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پارە لە بەغداوە دەگات و دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.
سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاندووە کە داهاتی ناوخۆ لە سەدا 50 ی مووچە دابین دەکات و بۆ دابەشکردنی مووچە پێویست بە پارەی بەغدا دەکات.