عێراق چەند پێشنیارێک بۆ ڕێگری لە سووکایەتیکردن بە قورئان دەخاتەڕوو

(0) / / ئاسیا / فۆئاد حوسێن عێراق


Jul 31, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزیری دەرەوەی عێراق داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد کە بەرپرسیاریەتی خۆیان لە بەرامبەر تاوانی سووکایەتیکردن بە ئائینەکان جێبەجێ بکەن.
فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق ڕۆژی دووشەممە لە کۆبوونەوەی نائاسایی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لە سەر پرسی سووکایەتیکردن بە قورئانی پیرۆز لە وڵاتانی ڕۆژئاوا، وتی: عێراق جەخت لەوە دەکاتەوە کە ڕەگەزپەرستی و بڵاوەپێکردنی نەفرەت لە دژی موسڵمانان و دیاردەی دژایەتیکردنی ئیسلام، حاشاکردنە لە بنەماکان و ئامانجەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و هەروەها پێشێلکردنی جاڕنامەی جیهانیی مافی مرۆڤە.
ناوبراو سەبارەت بە پێشنیارەکانی عێراقیش بۆ ڕێگری لە دووبارەکردنەوەی تاوانی سووکایەتی بە قورئانی پیرۆز لە وڵاتانی ڕۆژئاوا، وتی: پێشنیار کراوە کە لێژنەیەک لە وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئیسلامی بە ئامانجی دانوستان لە گەڵ یەکێتی ئەورووپا پێک بهێندرێت، هەروەها هەوڵ بدرێت بڕیارێکی نێودەوڵەتی بۆ ڕێگری و بە تاوان ناساندنی ئەم کردەوانە دەربکرێت.