شێخی ئەزهەر: بەرهەمەکانی سوید و دانیمارک بایکۆتی سەرتاسەری بکرێت

(0) / / ئەفریقیا / سوید دانیمارک ئەحمەد تەیب شێخی ئەزهەر


Aug 01, 2023

قەبارەی فۆنت:
لە بەرامبەر سووکایەتی و بێڕێزیی بەردەوام بە قورئانی پیرۆز لە وڵاتانی سوید و دانیمارک، شێخی ئەزهەر داوایکردووە کە کاڵا و بەرهەمەکانی ئەو دوو وڵاتە بایکۆتی سەرتاسەری بکرێت.
ئەحمەد تەیب شێخی ئەزهەر وتی کە هیوادارین سووکایەتیکردن بە قورئانی پیرۆز پاڵنەرێک بێت بۆ پڕکردنەوەی درز و یەکخستنی هەڵوێست و قسەی موسڵمانان.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ئەزهەر لە بەرامبەر هەر کەسێکدا دەوەستێت کە هەوڵی توڕەکردنی موسڵمانان و بێڕێزی بە پیرۆزییەکانیان بدات.
شێخی ئەزهەر بانگەوازەکەی بۆ هەموو مرۆڤە ئازادەکانی جیهان دووبارە کردوە کە بەردەوام بن لە بایکۆتکردنی بەرهەم و کاڵای سویدی و دانیمارکی بۆ پشتیوانیکردنی قورئانی پیرۆز.