سوید بۆ ئەنجامدانی تاوانێکی دیکە موڵەتی دایەوە سەلوان مۆمیکا

(0) / / ئەورووپا / سەلوان مۆمیکا سوید


Sep 29, 2023

قەبارەی فۆنت:
میدیاکانی سوید ڕایانگەیاندووە کە سەلوان مۆمیکا بە موڵەتی پۆلیسی ئەو وڵاتە بڕیارە سبەی شەممە دەست بە تاوانێکی نوێ بدات.
سەلوان مۆمیکا پەنابەری بە ڕەگەز عێراقیی دانیشتووی شاری ستۆکهۆڵم کە پێشتر چەندین جار سووکایەتیی بە قورئانی پیرۆز کردبوو، موڵەتێکی نوێی بۆ دووبارەکردنەوەی ئەم تاوانە لە شاری ماڵمۆ وەرگرتووە.
ڕادیۆی سوید ڕایگەیاندووە کە سەلوان مۆمیکا لە ئێستادا موڵەتێکی نوێی بۆ دووبارەکردنەوەی سووکایەتی بە قورئان لە لایەن پۆلیسی ئەو وڵاتەوە وەرگرتووە.
بڕیارە مۆمیکا ڕۆژی شەممە 30 ی ئەیلول تاوانەکەی دووبارە بکاتەوە.
پێدانی موڵەتی سووکایەتیکردن بە قورئانی پیرۆز لە لایەن وڵاتی سویدەوە کاردانەوەی توندی موسڵمانانی لێکەوتووەتەوە.