ئایا سەلوان مۆمیکا ڕادەستی عێراق دەکرێتەوە؟

(0) / / ئاسیا / عێراق سەلوان مۆمیکا


Oct 27, 2023

قەبارەی فۆنت:
بڕیارە سەلوان مۆمیکا لە وڵاتی سوید دەربکرێت بەڵام هێشتا دیار نییە کە ناوبراو ڕادەستی عێراق دەکرێتەوە یان نە.
سەلوان مۆمیکا ئەو عێراقییەی نیشتەجێی سوید کە چەندین جار بێڕێزیی بە قورئانی پیرۆز کردووە، دەنگۆی دەرکردنی لە سوید بڵاو بووەتەوە بەڵام فەرمانگەی کۆچ و کۆچبەرانی ئەو وڵاتە ڕایگەیاندووە کە ڕادەستی عێراق ناکرێتەوە.
بڕیارەکە سەرەتا ئەوە بووە کە ئەو پەنابەرە عێراقییە ڕادەستی حکومەتی بەغدا بکرێتەوە بەڵام دواتر بە پاساوی ئەوەی کە ڕەنگە لە عێراقدا تووشی ئەشکەنجەدان بێت، بڕیارەکە گۆڕدراوە.
وتەبێژێکی فەرمانگەی کۆچ و کۆچبەرانی سوید بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە کە مافی مانەوەی مۆمیکا هەڵدەوەشێتەوە.
بڕیارەکەی کۆچ و کۆچبەرانی سوید لە دژی سەلوان مۆمیکا پەیوەندی بە بێڕێزی بە پیرۆزییەکانی موسڵمانانەوە نەبووە و لە کاتی پڕکردنەوەی فۆرمی داواکاری مانەوە لە سوید، زانیاری هەڵەی خستووەتەڕوو.