سودانی هەواڵی ڕەوانەکردنی مووچەی بۆ هەرێم ڕاگەیاند

(0) / / كوردستان / عێراق محەممەد شیاع سودانی


Aug 01, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان ڕەوانە کراوە.
محەممەد شیاع سودانی بە کەناڵی کوردسات نیوزی ڕاگەیاندووە کە ڕێکەوتنی هەولێر و بەغدا بە شێوازی ئاسایی لە جێبەجێکردندایە و هیچ کێشەیەکی نییە.
ناوبراو وتی کە ڕۆژانە 55 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم وەردەگرین و بۆ ناوخۆ بەکاری دەهێنین.
سودانی وتی کە سبەی وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێم کۆدەبنەوە.