تیرۆریستێکی داعش پاش گەیشتنی بە خاکی عێراق دەستگیر کرا

(0) / / ئاسیا / عێراق داعش


Aug 02, 2023

قەبارەی فۆنت:
بەشی هەواڵگری وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاندووە کە تیرۆریستێکی داعش پاش گەیشتنی بە خاکی ئەم وڵاتە دەستگیر کراوە کە لە بەشی پیشەسازی سەربازیی داعش چالاکی کردووە.
بەشی هەواڵگری وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاندووە کە تیرۆریستێکی داعش پاش گەیشتنی بە خاکی ئەم وڵاتە دەستگیر کراوە کە پێشتر بە پێی مادەی 4 ی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر داواکراو بووە.
لە ڕاگەێندراوەکەی بەشی هەواڵگری وەزارەتی ناوخۆی عێراقدا هاتووە کە ئەو تیرۆریستە بە پێی کاری هەواڵگری و زانیاری درووست دەستگیر کراوە و لە بەشی پیشەسازی سەربازیی داعش و دابینکردنی تەقەمەنییەکانی ئەو گرووپەدا چالاکیی کردووە.