سەرۆک وەزیرانی کەنەدا و هاوسەرەکەی جیا دەبنەوە

(0) / / ئەمەریکا / کەنەدا


Aug 03, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک وەزیرانی کەنەدا و هاوسەرەکەی ڕایانگەیاندووە کە دەیانەوێت کۆتایی بە 18 ساڵ ژیانی هاوبەش بێنن و لێک جیا ببنەوە.
جەستین ترۆدۆ سەرۆک وەزیرانی کەنەدا و سوفی گرگوار ی هاوسەری پاش 18 ساڵ ژیانی هاوبەش ڕایانگەیاندووە کە لێک جیا دەبنەوە. ئەوان لە ئایاری 2005 لە شاری مۆنتراڵ هاوسەرگیرییان کرد و سێ منداڵیان بە ناوەکانی خاوێر 15 ساڵە، ئەلاگریس 14 ساڵە و هادرین 9 ساڵە هەیە.
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی کەنەدا هەواڵەکەی پشتڕاست کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە سەرۆک وەزیران و هاوسەرەکەی ڕێکەوتنی جیابوونەوەی یاساییان واژۆ کردووە.
هاوسەرەکەی سەرۆک وەزیرانی کەنەدا تەمەنی 48 ساڵە و پێشتر پەیامنێری ڕادیۆ و تەلەفزیۆن بووە و جەستین ترۆدۆش تەمەنی 51 ساڵە.