نێچیرڤان بارزانی داوای جێبەجێکردنی ڕێکەوتنی شەنگال دەکات

(0) / / كوردستان / نێچیرڤان بارزانی هەرێمی کوردستان


Aug 03, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە جێبەجێکردنی ڕێکەوتنی شەنگال ڕێگا دەکاتەوە بۆ گەڕانەوەی خەڵکی شەنگال و ناوچەکە بۆ ئەوەی خەڵک بتوانێت بە ئاسوودەیی لە شەنگال و دەوروبەری بژیت.
نێچیرڤان بارزانی لە یادی نۆ ساڵەی کۆمەڵکوژی کوردانی ئێزدی ڕایگەیاند کە دەبێت ڕێکەوتنی شەنگال لە نێوان هەولێر و بەغدا جێبەجێ بکرێت.
ناوبراو ڕایگەیاند کە دەبێت هەموو ئەو هێزانەی خەڵکی شەنگال نین ناوچەکە بە جێ بێڵن و بەڕێوەبردن و پاراستنی شەنگال بدرێتە دەست خەڵکی دەڤەرەکە و دەسەڵاتێکی یاسایی.
سەرۆکی هەرێم بێ ئەوەی ناوی هێزێک ببات، ڕایگەیاندووە کە ئەو هێزانە تەنیا بەڵا و نائارامی و ناسەقامگیری بۆ شەنگال و ئێزدییەکان درووست دەکەن.