بەرهەم ساڵح: بڕیاری عێراق بۆ کشانەوەی هێزەکانی بیانی جیدییە

(0) / / ئاسیا / بەرهەم ساڵح


Apr 14, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری عێراق جەختی لە سەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی و ئێران لە سەرجەم بوارەکان بە تایبەت لە بواری ئابوری و بازرگانیدا کردەوە.

بەرهەم ساڵح لە میانەی پەیوەندییەکی تەلەفوونی لە گەڵ حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران و پیرۆزبایی مانگی ڕەمەزان لە گەل و حکومەتی ئەم وڵاتە، پەیوەندییەکانی تاران و بەغدای بە ستراتیژی ناو برد و بە پێی خاڵە هاوبەشەکانی ڕۆشنبیری و مێژوویی نێوان هەر دوو وڵات جەختی لە سەر پتەوکردنی پەیوەندییەکان بە تایبەت لە بواری ئابوری و بازرگانیدا کردەوە.

ناوبراو وتی: حکومەتی عێراق جیدییە کە سەرجەم ڕێکەوتنەکان لە گەڵ ئێران لە هەر بوارێکدا جێبەجێ بکرێت و ئەمەش لە بەرژەوەندی هەر دوو وڵات و ناوچەکە دەبێت.

سەرۆک کۆماری عێراق بە ئاماژە بە گرنگی مسۆگەربوونی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە وتی: بڕیاری حکومەتی عێراق بۆ کۆتایی هێنان بە بوونی هێزەکانی بیانی جیدییە و لەم پێناوەدا وتوویژی ستراتیژی لە گەڵ ئەمریکییەکان دەستیپێکردووە کە تا گەیشتن بە ئەنجامی کۆتایی بەردەوام دەبێت./.