تەرمی ئەفسەرێکی پێشمەرگە لە هەولێر دۆزرایەوە
(0) /
تەرمی ئەفسەرێکی پێشمەرگە لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی شاری هەولێر دۆزرایەوە کە شوێنەواری گوللە بە جەستەیەوە هەبووە.
بەیانی ئەمڕۆ یەک شەممە لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر تەرمی فۆئاد زرارە ئەفسەری لیوای 18 ی سەر بە وەزارەتی پێسمەرگە لە نێو ئۆتۆمبێلەکەی دۆزرایەوە کە شوێنەواری گوللە بە جەستەیەوە هەبووە و گومان دەکرێت کوژرابێت و تەرمەکەشی بۆ لێکۆڵینەوە ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە.
تەرمی ئەو ئەفسەرەی پێسمەرگە کاتژمێر 7 ی بەیانی ئەمڕۆ یەک شەممە دۆزراوەتەوە.
تێبينيێك بنێرە: