عێراق داوا لە ئەمریکا و بەریتانیا دەکات تۆمەتبارانی دۆسیەی دزی سەدە ڕادەست بکەن
(0) /
سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق داوای لە ئەمریکا و بەریتانیا کرد تا بەرپرسانی کابینەی پێشووی ئەم وڵاتە بە هۆی تێوەگلان لە دۆسیەی دزی سەدە ڕادەستی بەغدا بکەن.
حەیدەر حەنون لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی کە هەوڵی ڕادەستکردنەوەی چەندین بەرپرسی کابینەی پێشوو بە تایبەت سەرۆکی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی پێشوو، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری کابینەی پێشوو و سکرتێری کابینەی پێشوو دەدرێت کە ڕەگەزنامەی ئەمریکی و بەریتانییان هەیە.
حەنون داوای لە ئیمارات کرد تا ڕاوێژکاری سیاسیی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق کە لە خاکی ئەو وڵاتەدایە ڕادەست بکات.
سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق وتی کە یەکێکی دیکە لە تۆمەتبارەکانی ئەم دۆسیەیە لە گەڵ هاوسەرەکەی بۆ تورکیا هەڵهاتووە.
ڕاشیگەیاندووە کە ژمارەی تۆمەتبارەکانی ئەم دۆسیەیە گەیشتووەتە 48 کەس.
تێبينيێك بنێرە: