قوباد تاڵەبانی هەڵوێستی خۆیی لە سەر چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیاند

(0) / / كوردستان / هەرێمی کوردستان قوباد تاڵەبانی


Aug 09, 2023

قەبارەی فۆنت:
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە ناکرێت لە پێناو بەرژەوەندی هەندێک کەس، دەستبەرداری بابەتێکی هەستیار و گرنگی وەک چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە بین.
قوباد تاڵەبانی لە میانەی کۆبوونەوەی لە گەڵ لیوا ڕوکن بەختیار ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێسمەرگە و ژمارەیەک لە ئەفسەران و پلەدارانی وەزارەت، ڕایگەیاند کە لە چاکسازییەکانی وەزارەتی پێسمەرگە بەردەوام دەبین و هەر کەس و بەرپرسێک کەمتەرخەم بێت لێپرسینەوەی لە گەڵ دەکرێت.
ناوبراو وتی کە ئاساییە گرژی و ناکۆکی سیاسی لە نێوان لایەنەکاندا هەبێت بەڵام قبووڵکراو نییە ئەو گرژییە بهێنرێتە ناو وەزارەتی پێشمەرگەوە.
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم وتی کە بەڵێنمان بە خەڵکی خۆمان و هاوپەیمانان داوە کە هێزەکانی پێشمەرگە تۆکمەتر و ڕاهێنراوتر بکەین و قۆناغ بە قۆناغ پرۆژەی چاکسازی جێبەجێ بکەین.