5 سەربازی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کوژران و بریندار بوون
(0) /
وەزارەتی بەرگری تورکیا هەواڵی کوژران و برینداربوونی 5 سەربازی ئەو وڵاتەی لە خاکی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.
لە ڕاگەێندراوێکی وەزارەتی بەرگری تورکیادا هاتووە کە لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادان لە گەڵ هێزەکانی پەکەکە، 2 سەربازی ئەم وڵاتە کوژران و 3 ی دیکەش بریندار بوون.
ناوچەکانی زاپ و مەتینا زیاترین شەڕ و پێکدادانی هێزەکانی پەکەکە و تورکیای بە خۆوە بینیوە.
لە ڕۆژانی ڕابردوودا هێرشە درۆنییەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی یەکێتی نیشتمانی کوردستان زیاتر بووە.
تێبينيێك بنێرە: