پەرلەمانتارێکی یەکێتی لە هەوڵی کوشتن ڕزگاری بوو

(0) / / كوردستان / کوردستان عێراق مەلا کەریم شوکر


Aug 10, 2023

قەبارەی فۆنت:
کادیرێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە مەڵبەندی حەمرین هەوڵی کوشتنی مەلا کەریم شوکر ئەندام پەرلەمانی یەکێتی و جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی ئەو حیزبەی دا.
ئەمڕۆ پێنج شەممە کادیرێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە لە لێژنەی پەیوەندییەکانی مەڵبەندی حەمرین بووە و ماوەیەکی پەیوەندی بە حەشدی شەعبییەوە کردووە و خەریکی درووستکردنی هێزە، چووەتە ناو بارەگای مەڵبەندی یەکێتی و هەوڵی کوشتنی مەلا کەریم شوکر بەرپرسی مەڵبەندی حەمرین و جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی لە پەرلەمانی عێراق داوە.
ئەو کەسە لە لایەن پاسەوانەکانی مەڵبەندەوە بریندار و دەستبەسەر کراوە.
نووسینگەی مەلا کەریم شوکر ڕایگەیاندووە کە ناوبراو سەلامەتە.