ڕۆژنامەی سەباح زانیارییەک لە سەر پشکی بودجەی هەرێم ئاشکرا دەکات

(0) / / كوردستان / عێراق هەرێمی کوردستان


Aug 12, 2023

قەبارەی فۆنت:
حکومەتی هەرێمی کوردستان هێشتا پشکی خۆیی لە بودجەی گشتی عێراقدا وەرنەگرتووە، سەرەڕای ئەوەی کە یاسای بادجە بۆ ماوەی سێ ساڵ لە لایەن حکومەتی بەغداوە خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
فازڵ نەبی بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق بە ڕۆژنامەی سەباح ی ڕاگەیاندووە کە هۆکاری کێشەی بودجە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە لە کوردستان تا ئێستا پشکی خۆیی لە بودجەی گشتی وەرنەگرتووە، لە بەر ئەوەی کە ڕێنمایی بۆ جێبەجێکردنی دەرنەکردووە و هێشتا کێشەکانی تایبەت بە هەندێک بڕگەی بودجەش چارەسەر نەکراوە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە چەند لێکدانەوەیەک بۆ داهاتە نانەوتییەکان هەیە کە بەغدا دەڵێت هەرێم دەستی بە سەر داهاتی فیدراڵیدا گرتووە، کێشەکەش ئەوەیە کە داهاتی فیدراڵی تەنیا داهاتی گومرکییە، واتە بەڕێوەبردنی دارایی دەروازە سنورییەکان. ئەوەش ئاماژەیە بۆ دابەشکردنی داهاتە سنورییەکان لە نێوان هەرێم و بەغدا، لە کاتێکدا کە حکومەتی عێراق پێی وایە داهاتە ئاساییەکانیش فیدراڵین، واتە هەموو گومرک و باج و ڕسووماتەکان بە تەواوی.