زەریف: بایدن کاتی زۆری لە بەردەستدا نەماوە

(0) / / ئاسیا / محەممەد جەواد زەریف


Apr 14, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە تیرۆریزمی ناوەکی لە نەتەنز شەپۆلێکی مەترسیداری بە دواوە بووە کە تەنیا بە کۆتایی هێنان بە تیرۆریزمی ئابوری کۆنتڕۆڵ دەکرێت، هۆشداریی دایە بەرپرسانی کۆشکی سپی کە کاتی زۆریان بۆ بڕیاردان لە بەردەستدا نەماوە.

محەممەد جەواد زەریف هۆشداریی دایە سەرۆک کۆماری ئەمریکا و جێگرەکەی کە کاتی زۆریان بۆ هەڵبژاردنی یەکێک لەم دوو ڕێگایە نەماوە، گەڕانەوە بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی یان بەردەوامە سیاسەتی شکستخواردووی زیاترکردنی گوشارەکان.

وتیشی کە بایدن دەتوانێت ڕێکەوتنەکەی ئۆباما هەڵبژێرێت یان درێژە بە سزا و گەمارۆکانی سەردەمی ترەمپ بدات./.