ئێران لە سەر فەڵەستین بە توندی ڕەخنە لە وڵاتانی ئەورووپی دەگرێت

(0) / / ئەورووپا / محەممەد جەواد زەریف


May 16, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە پاڵپشتی وڵاتانی ئەورووپی لە ئیسرائیل بە هیچ شێوازێک پاساو هەڵناگرێت و قبووڵکراو نییە.

محەممەد جەواد زەریف لە سەردانێکدا بۆ ئیتالیا وتی کە ناکرێت وڵاتانی ئەورووپی لە بەرامبەر ئەم هەموو تاوان و دەسدرێژییە پاڵپشتی لە ڕژێمی ئیسرائیل بکەن.

ناوبراو وتی کە بەشێک لەم کێشەیە بۆ ناوخۆی جیهانی ئیسلام دەگەڕێتەوە کە بە هۆی ناکۆکییەکان و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ تەل ئەبیب، موڵەتی ئەوەیان بەو ڕژێمە داوە کە بە شێوازێکی دیکە لە تاوانەکانی بەردەوام بێت.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی کە فەڵەستین کێشەیەکی نێودەوڵەتییە کە تێیدا تاوانەکانی ئیسرائیل لە دژی خەڵکی بێ تاوانەکەی بە سەر ویژدانی مرۆڤایەتییەوە قورسایی دەکات./.