پارتی داوای گەڕانەوەی شۆڕش ئیسماعیل دەکات

(0) / / كوردستان / کوردستان


Aug 13, 2023

قەبارەی فۆنت:
پارتی دیمۆکراتی کوردستان بە فەرمی داوای گەڕانەوەی شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کردووە.
لە دوایین کۆبوونەوەی نێوان هەر دوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی، پرسی وەزارەتی پێشمەرگە تاوتوێ کراوە و یەکێتی داوای وەرگرتنەوەی پۆستی وەزارەتی پێشمەرگەی کردووە کە یەکێک لە وەزیرەکانی بە وەکالەت ئەو پۆستە وەربگرێت.
بەڵام پارتی دیمۆکراتی کوردستان وەڵامی فەرمی یەکێتی داواوەتە کە بە لای ئەو حیزبەوە پۆستی وەزیری پێسمەرگە مافی یەکێتییە بەڵام ئەو پۆستە وەزیری هەیە و ئەو کەسەش ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتییە و هەر کاتێک بیەوێت دەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ دەوامی فەرمی لە پۆستەکەی خۆی.
پارتی بە یەکێتی نیشتمانی کوردستانی ڕاگەیاندووە کە وەزارەتی پێشمەرگە گرنگی خۆیی هەیە و نابێت بە وەکالەت بەڕێوە ببرێت، لە کاتێکدا کە ئەو وەزیرە هیچ کێشەیەکی یاسایی نییە کە بگەڕێتەوە بۆ دەوامی خۆی.