سودانی: عێراق پێویستی بە هێزی شەڕکەری بیانی نەماوە
(0) /
سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختیکردەوە کە وڵاتەکەی پێویستی بە هێزی شەڕکەری بیانی نەماوە.
محەممەد شیاع سودانی لە میانەی کۆبوونەوەی لە گەڵ ئەو فەرماندە و پلەدارە سەربازییانەی کە لە شەڕی ئازادکردنی پارێزگای نەینەوا و شکستی داعش بەشدارییان هەبووە، وتی کە دامەزراوە ئەمنییەکانی عێراق دەبێت لە چوارچێوەی دەستووردا درێژە بە کاری پیشەیی و بەرەوپێشچوونی خۆیان بدەن.
ناوبراو وتی کە عێراق لە ئێستادا پێویستی بە هێزی شەڕکەری بیانی نەماوە و سەرقاڵی دانوستانە لە گەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ دیاریکردنی میکانیزمی پەیوەندی و هاوکارییەکانی داهاتوو.
تێبينيێك بنێرە: