چەند داواکراوێکی سەر بە داعش دەستگیر کران

(0) / / كوردستان / داعش کوردستان


Aug 15, 2023

قەبارەی فۆنت:
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی ئەم دەزگایە، بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی، سێ تیرۆریستی داعش یان دەستگیر کردووە.
لە ڕاگەێندراوێکی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستاندا هاتووە کە هێزەکانی ئاشایش لە دوای بە دەست گەیشتنی زانیاری هەواڵگری لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانی حکومەتی فیدراڵەوە، لە سەر بوونی 3 داواکراو بە مادەی 4 ی تیرۆر، بە فەرمانی دادوەر لە دوو ئۆپراسیۆنی جیادا لەوەدا سەرکەوتوو بوون کە ئەو سێ تیرۆریستە دەستگیر بکەن.
لەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە هەر سێ تیرۆریستەکە ڕادەستی یاسا کراون.