ئایا داعش هێشتا مەترسییە؟

(0) / / فایلی تایبەت / داعش عێراق


Aug 15, 2023

قەبارەی فۆنت:
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە کە گرووپی تیرۆریستیی داعش بە 5 تا 7 هەزار چەکدارەوە هێشتا مەترسییە بۆ سەر عێراق و سوریا.
کۆمیتەی شارەزایانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کە چاودێری جموجوڵەکانی گرووپی تیرۆریستیی داعش دەکەن، ڕایگەیاندووە کە هێشتا ئەم گرووپە خاوەنی 5 تا 7 هەزار چەکدارە و بە مەترسی لە سەر وڵاتانی عێراق و سوریا دادەنرێت.
ئەو کۆمیتەیە ڕاپۆرتێکی بڵاو کردووەتەوە کە تێیدا هاتووە هەڕەشەی داعش لە نیوەی ئەمساڵ لە زۆربەی ناوچەکان وەک خۆی ماوەتەوە.
کۆمیتەکە ڕاپۆرتەکەی خۆیی ڕادەستی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە و ڕایگەیاندووە کە داعش هێشتا بە چالاکی ماوەتەوە و سەرەڕای ئەو زیانانەی بەریکەوتووە و هەروەها سەرەڕای دابەزینی ئاستی چالاکییەکانی لە عێراق و سوریا، مەترسی گەڕانەوەی داعش وەک خۆی ماوەتەوە.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، داعش ستراتیژی خۆیی لە گەڵ هەلومەرجی ئێستا ڕێکخستووە و لە گەڵ دانیشتووانی خۆجێی ناوچە جیاجیاکان خۆیی تێکەڵ کردووە. گرووپی داعش هەروەها داڕشتنی بۆ هێزەکانی خۆی و وەرگرتنی ئەندامی نوێ لە چەکدارەکانی کەمپەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا و هەروەها چین و توێژە هەژارەکانی وڵاتانی ناوچەکە کردووە.
کۆمیتەی شارەزایانی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هەروەها ڕایگەیاندووە کە سەرەڕای بەرەنگاربوونەوەی بەردەوامی تیرۆریزم، داعش هێشتا فەرماندەیی 5 تا 7 هەزار چەکداری تیرۆریست لە عێراق و سوریا دەکات.
بە پێچەوانەی دابەزینی ئاستی چالاکییەکانی داعش، زۆربەی ئەندامانی ئەم گرووپە لە کەسانی چەکدار و خاوەن ئەزموونی چەکداری پێکهاتووە و شارەزایان دەڵێن کە هۆکاری ئەمەش بۆ ڕێکخستنی سەر لە نوێی داعش دەگەڕێتەوە.
بە وتەی ئەو شارەزایانە، هێشتا زیاتر لە 3 هەزار و 500 چەکداری عێراق لە گرووپی تیرۆریستی داعشدا ماونەتەوە.