میدیای سعوودی: وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی ڕیاز دەکات

(0) / / ئاسیا / حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ئێران


Aug 15, 2023

قەبارەی فۆنت:
ڕۆژنامەیەکی سعوودی ڕایگەیاندووە کە وەزیری دەرەوەی ئێران تا کۆتایی ئەم هەفتەیە سەردانی ڕیاز دەکات.
ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت لە سەر زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ڕایگەیاندووە کە حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران تا کۆتایی ئەم هەفتەیە سەردانی سعوودیە دەکات.
ڕۆژنامەکە ڕایگەیاندووە کە وەزیری دەرەوەی ئێران لە گەڵ فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعوودیە کۆدەبێتەوە.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران پێشتر ڕایگەیاندبوو کە تاران و ڕیاز لە ڕۆژانی داهاتوودا باڵیۆزەکانی خۆیان ئاڵوگۆڕ دەکەن.