هەر کوێتی لانیکەم 100 هەزار دۆلار سامانی هەیە

(0) / / ئاسیا / ئەورووپا ڕووسیا


Aug 16, 2023

قەبارەی فۆنت:
ڕاپۆرتی ساڵانەی سەروەت و سامانی جیهانی کە لە لایەن بانکی Credit Suisse ی سویسرا بڵاو بووەتەوە، ڕایگەیاندووە کە مامناوەندی سامانی هەر کەسێکی کوێتی زیاتر لە 100 هەزار دۆلارە.
ڕاپۆرتی ساڵانەی سەروەت و سامانی جیهانی ڕایگەیاندووە کە سامانی هەر کەسێکی کوێتی لانیکەم 100 هەزار دۆلار دەبێت. ئەم ڕاپۆرتە لە لایەن بانکی Credit Suisse ی سویسرا بڵاو بووەتەوە.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە سامانی خێزانی لە جیهاندا لە ساڵی 2022 بۆ یەکەم جار لە پاش قەیرانی دارایی ساڵی 2008 بە ڕێژەی لە سەدا 2.4 دابەزیوە و گەیشتووەتە 454 ترلیۆن و 400 ملیار دۆلار.
ڕاپۆرتەکە ڕایگەیاندووە کە هەڵئاوسان و بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بووەتە هۆی دابەزینی نزیکەی لە سەدا 11.3 ترلیۆن دۆلاریی سامانی خەڵک.
بەشی زۆری ئەم دابەزینەش لە ئەمریکای باکور و ئەورووپا ڕوویداوە کە نزیکەی 10.9 ترلیۆن دۆلار لە کۆی گشتی ئەو زیانانەی بە دارایی خەڵک گەیشتووە.
ڕووسیا سەرەڕای گەمارۆکانی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا، بەرزبوونەوەی بەرچاوی لە سامانی خەڵکدا لە ساڵی 2022 هەبووە و بە پێی ڕاپۆرتی بانکەکەی سویسرا، دەوڵەمەندەکانی ئەم وڵاتە لە ساڵی ڕابردوو ژمارەیان زۆرتر بووە.