تەقینەوەیەک لە پاکستان 11 کوژراوی لێکەوتەوە

(0) / / ئاسیا / پاکستان عمرانخان


Aug 20, 2023

قەبارەی فۆنت:
بەرپرسانی خۆجێی لە پاکستان ڕایانگەیاندووە کە بە هۆی تەقینەوەیەک لە وەزیرستانی باکور، لانیکەم 11 کرێکار کوژران و 2 کەسی دیکەش بریندار بوون.
لە ڕووداوێکی سەختدا لە وەزیرستانی باکور لە وڵاتی پاکستان 11 کرێکار گیانیان لە دەستدا. ڕووداوەکەش بە هۆی تەقینەوەی بۆمب لە مینی پاسێکدا بووە.
هەفتەی ڕابردووش لە باجوری پاکستان تەقینەوەیەکی خۆکوژی ڕوویدا کە لانیکەم 63 کەس بە تایبەت 23 منداڵی کردە قوربانی و دەیان برینداریشی لێکەوتەوە.
پاش دەستگیرکردنی عمرانخان سەرۆک وەزیرانی پێشووی پاکستان، ڕەوشی ناوخۆیی ئەو وڵاتە ڕووی لە ئاڵۆزییەکی زۆر کردووە.