هێزەکانی ئەمریکا لە سنورەکانی نێوان عێراق و سوریا چی دەکەن؟

(0) / / فایلی تایبەت / ئەمریکا سوریا عێراق


Aug 20, 2023

قەبارەی فۆنت:
جموجوڵە گوماناوییەکانی هێزەکانی ئەمریکا لە سنورەکانی عێراق و سوریا بووەتە بابەتی گەرمی میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
ڕۆژنامەی الوطن ی سوریا لە ڕاپۆرتێکدا ئەم بابەتەی شرۆڤە کردووە و ڕایگەیاندووە کە سەرەڕای لێدوانی بەرپرسانی واشنتن سەبارەت بەوەی کە نایانەوێت بە سەر شاری سنوریی ئەلبوکەمال ی سوریا و دەروازەی سنوریی قائم ی عێراق بە ئامانجی داخستنی سنورە وشکانییەکانی نێوان سوریا و عێراق زاڵ بن، جموجوڵەکانی ئەم دواییەی ئەمریکییەکان لە سنورە هاوبەشەکانی ئەم دوو وڵاتە هەندێک پرسیاری بە دوای خۆیدا هێناوە.
چاودێران لەو بڕوایەدان کە ئامادەبوونی بەرچاوی هێزەکانی ئەمریکا لە هێڵی سنوریی نێوان سوریا و عێراق بە ئامانجی زاڵبوونە بە سەر ناوچەکانی ئەلبوکەمال و قائم.
چەندین شارەزای ڕەوشی ناوچەکە بە ڕۆژنامەی الوطن یان ڕاگەیاندووە کە لێدوانی بەرپرسانی ئەمریکی و دڵنیایی بە ڕووسیا، ئێران، سوریا و عێراق سەبارەت بە نەبوونی هەر دەسدرێژییەک بە سنورەکانی سوریا و عێراق گوماناوییە و ئامادەبوونی بەرچاوی هێزەکانی ئەو وڵاتە لە پارێزگای ئەنباری عێراق، بەشی ڕۆژهەڵاتی فۆرات و ناوچەی تەنەف لە سێگۆشەی سنوریی سوریا، ئەردەن و عێراق بە واتای نیازی واشنتنە بۆ ئەنجامدانی کردەوەی سەربازی لە ئەلبوکەمال و پچڕانی هێڵی وشکانیی نێوان سوریا و عێراق.
لە کاتی شکستی داعش وەک هێزی دارەدەستی ئەمریکا لە سوریا لە ساڵی 2017، هێزەکانی ئەمریکا ڕاستەوخۆ بوونەتە جێگرەوەی تیرۆریستان و هەر لەو کاتەوە لە جێی داعش دەستیان داوەتە دەرهێنان و دزینی نەوتی سوریا و کوشتنی خەڵکی ئەم وڵاتە. ئەمریکییەکان و هێزەکانی هاوپەیمانی ئەوان وایە هەسەدە، چەندین بەشی ڕۆژهەڵات و باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریایان داگیر کردووە.
ئەمریکییەکان 25 بنکەی سەربازیی نایاساییان لە خاکی سوریا کردووەتەوە و لە ماوەی ڕابردووش بنکەیەکی دیکەیان پێ زیاد کردووە. ئەمریکا لە ئێستادا 22 بنکەی نایاسایی سەرەکی و 4 بنکەی لاوەکی و بە گشتی 26 بنکەی سەربازیی لە خاکی سوریادا هەیە.