یەکێتی ڕۆژی کۆنگرەی دیاری کرد
(0) /
مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە شاری کەرکوک کۆبووە.
بافڵ تاڵەبانی لەو کۆبوونەوەدا ڕایگەیاند کە یەکێتی لە سەر هێڵە نیشتمانی و کوردایەتییەکان بۆ داکۆکیکردن لە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بەردەوامە و هەروەها جیاکردنەوەی دۆسیەی ململانێی سیاسی لایەنەکان و نێوان هەرێم و بەغدا لە پێشینەی کارەکانمانە و ژیان و گوزەرانی خەڵک لای یەکێتی هێڵی سوورە و بە هەموو شێوەیەک داکۆکیی بۆ دەکرێت.
لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە شاری کەرکوک بڕیار درا کە ڕۆژی 27 ی 9 ی 2023 وەک وادەی بەستنی کۆنگرەی پێنجەمی ئەم حیزبە دیاری بکرێت.
تێبينيێك بنێرە: