مەسعود بارزانی ڕەخنە لە لایەنە عێراقییەکان دەگرێت

(0) / / كوردستان / مەسعود بارزانی کوردستان


Aug 20, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان ئامۆژگاری حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی کرد کە خزمەتکاری خەڵک بن.
مەسعود بارزانی لە میانەی سەردانیکردنی شاری زاخۆ و چاوپێکەوتنی چین و توێژەکانی ئەو شارە، وتی کە حکومەت دەبێت بایەخ بە پرۆژەکانی کەرتی کشتووکاڵ و گەشتوگوزار بۆ خزمەتکردنی خەڵک بدات.
ناوبراو وتی کە هەوڵ دەدەین یەکدەنگی و یەکڕیزی لایەنە کوردستانییەکان درووست ببێت بە تایبەت لە سەر هێڵە گشتییە نیشتمانی و نەتەوەییەکان و پێویستە هیچ لایەنێک لەو هێڵ و بەرژەوەندییە گشتییانە لانەدات.
سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق وتی کە هۆکاری سەرەکی بوونی قەیران و ناسەقامگیری لە عێراق بۆ پشتکردن لە واژۆ و ڕێکەوتنەکان و جێبەجێنەکردنی دەستوور دەگەڕێتەوە.