ئێران: ڕاستەوخۆ لە گەڵ ئەمریکا کۆنابینەوە

(0) / / ئاسیا / سوریا ناسر کەنعانی ئەمریکا ئێران


Aug 21, 2023

قەبارەی فۆنت:
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بوونی هەر دانوستان و کۆبوونەوەیەکی ڕاستەوخۆی وڵاتەکەی و ئەمریکای ڕەتکردەوە.
ناسر کەنعانی لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هەفتانەی خۆی وتی کە ئێران بە هەموو شێوازێک بەرگری لە ماف و بەرژەوەندییەکانی دەکات و ئەگەر ئەمریکا دەسرێژی بۆ سەر مافەکانی گەلی ئێران بکات تۆڵەی لێدەکرێتەوە و سەردەمی لێدان و دەربازبوون کۆتایی هاتووە.
ناوبراو وتی کە ئێران لە هیچ دۆسیەیەکەدا ڕاستەوخۆ لە گەڵ ئەمریکا کۆنابێتەوە و متمانەی بەو وڵاتە نییە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بوونی هێزەکانی ئەمریکای لە سوریا بە نایاسایی ناو برد و وتی کە بوونی ئەو هێزانە داگیرکارییە و هیچ پاساوێکی یاسایی و نێودەوڵەتیی نییە و دەبێت لە سەر خواستی گەل و حکومەتی سوریا بکشێنەوە.