ڕەوتی سەدر: بە دڵنیاییەوە کە سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق لە ئێمە دەبێت

(0) / / ئاسیا / ڕەوتی سەدر


Apr 15, 2021

قەبارەی فۆنت:

جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و لە سەرکردەکانی ڕەوتی سەدر جەختیکردەوە کە باڵیۆزانی چەند وڵاتێکی ئەورووپی و ئەندام لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پەیامی ئەوەیان گەیاندووە کە پاڵپشتی لە کاندیدی ڕەوتی سەدر بۆ سەرۆکایەتی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەکەن.

حەسەن کەعبی جەختیکردەوە کە بە دڵنیاییەوە سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق لە ڕەوتی سەدر دەبێت.

ناوبراو وتی: ئەگەر سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق لە ڕەوتی سەدر نەبێت کەسێک دەبێت کە لە لایەن ڕەوتی سەدرەوە بۆ ئەو پۆستە دەستنیشان دەکرێت.

کەعبی وتی کە لە گەڵ چەند لایەنێک سەبارەت بە حکومەتی داهاتووی عێراق وتووێژمان کردووە.

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق وتی: ئەم بابەتە تەنیا لە ناوخۆی عێراق نییە بەڵکوو چەند باڵیۆزێکی ئەورووپی بە تایبەت لە ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بە ئێمەیان ڕاگەیاندووە کە پاڵپشتی لە کاندیدی ڕەوتی سەدر بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانیی داهاتوو دەکەن./.