لە ئێران ڕوونوێنی لە درۆنێکی شەڕکەری نوێ کرا

(0) / / ئاسیا / ئێران


Aug 22, 2023

قەبارەی فۆنت:
درۆنی مەهاجیری 10 بە توانای 24 کاتژمێر فڕینی بەردەوام لە بەرزایی 24 هەزار پێ و مەودای 2 هەزار کیلۆمەتر، بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆماری ئێران ڕوونوێنی کرا.
لە ئێران بە بۆنەی ڕۆژی پیشەسازی بەرگری و بە ئامادەبوونی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە، پێشانگای دوایین دەسکەوتەکانی پیشەسازی بەرگری کرایەوە کە تێیدا ڕوونوێنی لە درۆنێکی نوێ کرا.
ئەو درۆنە ناوی مەهاجیری 10 یە و خێرایی فڕینەکەی دەگاتە 210 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک و دەتوانێت هەموو جۆرە بۆمب و تەقەمەنییەک هەڵبگرێت و سیستەمەکانی شەڕی ئەلیکترۆنی و هەواڵگریی لە گەڵدایە.
هەروەها درۆنەکە دەتوانێت بەردەوام 24 کاتژمێر لە فڕیندا بێت و بە یەکێک لە گرنگترین دەسکەوتە سەربازییەکانی ئێران دادەنرێت.