قۆناغێکی نوێی گواستنەوەی ئاوارەکانی کەمپی هۆل بەرەو عێراق دەستپێدەکات
(0) /
بەرپرسێک لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاندووە کە وڵاتەکەی هەوڵ دەدات قۆناغێکی نوێی گواستنەوەی ئاوارەکان لە کەمپی هۆلەوە بەرەو عێراق دەستپێبکات.
ژمارەیەکی زۆر لەوانەی کە لە کەمپی هۆلی سوریا نیشتەجێن، هاووڵاتی عێراقین و وەزارەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە هەوڵی گەڕاندنەوەیان دەدات.
ڕۆژی سێ شەممەش قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە چاوپێکەوتنی وەزیری ڕاوێژکار بۆ کاروباری ئاسایشی بەریتانیا دۆسیەی کەمپی هۆل و گەڕاندنەوەی ئاوارەکانی بۆ وڵاتانی خۆیان تاوتوێ کرد.
ئەعرەجی وتی کە عێراق لە ڕێگەی کۆمیتەیەکی تایبەتی ئەمنییەوە ژمارەیەکی نوێ لە خێزانەکانی ئەم وڵاتە پاش تەواوکردنی ڕێوشوێنە ئەمنییەکان دەگەڕێنێتەوە.
بە پێی هەندێک ئاماری نافەرمی، نزیکەی 25 هەزار عێراقی لە کەمپی هۆل ماونەتەوە.
تێبينيێك بنێرە: