ترەمپ: بایدن تا هەڵبژاردنەکانی 2024 زیندوو نابێت

(0) / / ئەمەریکا / دوناڵد ترەمپ ئەمریکا


Aug 24, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا جۆبایدنی لە هەر ڕوویەکەوە بە لاواز ناو برد و وتی کە هێندە لاوازە ناتوانێت کۆتایی بە قەیرانی ئۆکراینا بێنێت.
دوناڵد ترەمپ جارێکی دیکە هێرشی کردە سەر جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا و وتی کە ناوبراو تا هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە ساڵی 2024 زیندوو نابێت.
ترەمپ وتی کە بایدن لە ڕووی جەستەیی و دەروونییەوە زۆر لاواز بووە و پێم وایە تا کاتی هەڵبژاردنەکان زیندوو نامێنێت.
وتیشی کە بایدن لە ڕووی دەروونییەوە لاوازترە و ئەمە لە هەڵسووکەوتەکانیدا بە تەواوی دیارە.
دوناڵد ترەمپ سەبارەت بە قەیرانی ئۆکرایناش وتی کە لاوازیی بایدن بووەتە هۆی چارەسەرنەبوونی ئەم قەیرانە نێودەوڵەتییە.